Kurdistan
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە پارێزگاری نەجەف کرد
PeyamaKurd - سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە پارێزگاری نەجەف کرد
دووشەممە 5/18، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە یووسف مەکی گناوی پارێزگاری نەجەف و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکوومەت ئامادەیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگی لەنێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراق، بە تایبەتی نەجەف، لە بوارە جۆراجۆرەکان دا دەربڕی.
پارێزگاری نەجەف، ئاماژەی بە ئامانجی سەردانەکەیان بۆ پایتەختی هەرێمی کوردستان دا کە بە مەبەستی پێش خستنی پەیوەندی دوولایەنە و سوودوەرگرتنە لە چاکسازی و ئەزموونی سەرکەوتووی حکوومەتی هەرێم لە کەرتە جیاوازەکان و بە تایبەتی بەدیجیتاڵ کردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان.