Kurdistan
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە کونسووڵی گشتی کۆریا دەکات بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی
PeyamaKurd - سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە کونسووڵی گشتی کۆریا دەکات بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی
دووشەممە 5/11، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە سینگچۆل لیم، کۆنسووڵی گشتی کۆماری کۆریا لە هەرێمی کوردستان کرد، بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی.
سەرۆکی حکوومەت، سوپاسی کونسووڵی گشتی کۆریای باشووری کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆریای باشوور کردووە. سەرۆکی حکوومەت هەروەها پێزانینی خۆی بۆ پشتیوانی و هاوکاری حکوومەت و گەلی کۆریا دەربڕی.
کونسووڵی گشتی کۆریا، ستایشی کاروانی پێشکەوتن و ئاوەدانی و چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرد و ئاماژەی بەوە دا کە کوردستان هەمیشە لە دڵم دا دەبێت.