TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە پرسەی میری پێشووی دەوڵەتی قەتەر کرد

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 16 Temmuz 2026 01:43

PeyamaKurd - سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە پرسەی میری پێشووی دەوڵەتی قەتەر کرد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە پرسەی میری پێشووی دەوڵەتی قەتەر کرد و، میری قەتەر سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هاوخەمی و بەشداری سەرۆکی حکوومەت لە پرسەکەیان دا دەربڕی.

ئێوارەی چوارشەممە 7/15، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دەوحەی پایتەختى قه‌ته‌ر، بەشداری لە ڕێوڕەسمی پرسەی شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی، میری پێشووی دەوڵەتی قەتەر کرد و له‌لایه‌ن شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر پێشوازی لێ كرا.

سه‌رۆكی حکوومەت، بە ناوی خۆی و حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی میری دەوڵەتی قەتەر و بنەماڵەکەیان و گەلی قەتەر کرد و هیواى خواست خوای مەزن گیانى کۆچ کردوو بە بەهەشت شاد بکات و ئارامى و دڵنه‌وایى بە هەمووان ببەخشێت.

میری قەتەر ، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هاوخەمی و بەشداری سەرۆکی حکوومەت لە پرسەکەیاندا دەربڕی.

Paylas: