Kurdistan
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانی تەسمیم کۆبووەوە
PeyamaKurd - سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانی تەسمیم کۆبووەوە
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی ھاوپەیمانی تەسمیم، ھاوڕابوون لە سەر پێویستی پەرەپێدان و بەھێزکردنی ھاوکاری، پەیوەندی و کاری ھاوبەش لە پێناو باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و پاراستنی مافەکانی گشت پیکھاتەکان.
ئێوارەی یەکشەممە ٢٤ـی ئایاری ٢٠٢٦، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە بەردەوامی دیدار و کۆبوونەوەکانی دا لە بەغدا، لەگەڵ شاندێکی ھاوپەیمانی تەسمیم بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار عامر فائز کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا ھاوڕابوون لە سەر پێویستی پەرەپێدان و بەھێزکردنی ھاریکاری، پەیوەندی و کاری ھاوبەش لە پێناو باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و دابین کردنی ژیانێکی شایسەتر و پاراستنی مافەکانی گشت پێکھاتەکان.