سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە
PeyamaKurd - سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە
دووشەممە 2026/5/4، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ههر لە بهردهوامی دیدارەکانی دا لە بەغدا، لەگەڵ هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵى کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی سیاسی و یاسایی ووڵات و ڕۆڵی دامەزراوەی یاسادانان لە پشتیوانی کردنی سەقامگیری تاوتوێ کران. هەردوولا جەختیان لە گرینگی لێکگەیشتنی نێوان هێزە سیاسییەکان و هەماهەنگی نێوان هەولێر و بەغدا کردەوە بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی ووڵات بکات.
هەردوولا هاوڕا بوون کە پێویستە قۆناغی داهاتوو لەسەر بنەمای هاوبەشی ڕاستەقینە بێت و کارکردن بۆ پەسەندکردنی ئەو یاسایانەی ڕەهەندی نیشتمانییان هەیە و مافە دەستوورییەکانی هەموو پێکهاتەکان دەپارێزن، لە پێشینەی کارەکانی پەرلەمان و حکوومەت دا بێت. هاوکات جەخت لە پێویستی یەکخستنی دیدگاکان کرایەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەسەر بنەمای دەستوور و پاراستنی مافی هاووڵاتییان.
دۆخی ناوچەکە و لێكهوتهكانى، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو. تیایدا جەخت لە پاراستنی ئارامى و سهقامگیرى و بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق و تێوهنهگلانى له ئاڵۆزییهكان، کرایەوە.