TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم کۆبووەوە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 05 Mayıs 2026 01:56

PeyamaKurd - سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم کۆبووەوە

لە درێژەی کارنامەکەیدا لە بەغدا، ئێوارەی دووشەممە 2026/5/4، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ موسەننا سامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم، پرۆسەی سیاسی عێراق و هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێیان تاوتوێ کرد.

‎لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە گرینگی پابەندبوون بە کاتە دەستوورییەکان کرایەوە بۆ پێکهێنانی حکوومەت دوای ڕاسپاردنی سه‌رۆكوه‌زیرانى ڕاسپێردراو. هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستی بەهێزکردنی هەماهەنگی و لێک تێگەیشتنی نێوان بەغدا و هەولێر، هەروەها جەخت لە ڕۆڵی کارای هەرێمی کوردستان لە بەغدا کرایەوە وەک بنەمایەک بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان.

‎له‌ تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا پەیوەندی هاوسەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکان باس كرا. تیایدا جەخت لە هاوکاری نێوانیان كرایه‌وه‌ لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و بەرژەوەندییە باڵاکانی ووڵات.

Paylas: