سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و به‌رپرسى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كۆبوونه‌وه
PeyamaKurd - سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و به‌رپرسى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كۆبوونه‌وه
دووشەممە 2026/3/16، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە غولام محەمەد ئیسحاق زای، بەرپرسی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخەری نیشتەجێ بۆ عێراق و شاندێكى یاوه‌رى کرد.
لە كۆبوونه‌و‌ه‌كه‌دا دۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و چالاکییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان تاوتوێ کران. سەرۆک نێچیرڤان بارزانی وێڕاى سوپاسكردنى ئاماده‌یى و ڕۆڵى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، جەختی لە گرنگیی بەردەوامی پشتگیری و هاوكارییه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى نێودەوڵەتی بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌پێناو چەسپاندنی سەقامگیری و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکاندا کردەوە.
لای خۆیەوە، ئیسحاق زای سوپاسی هاوكاری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى کوردستانی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان کرد و پابەندی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ بەردەوامی یارمه‌تیدانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات کردەوە.
دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. تیایدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرینگی چڕكردنه‌وه‌ى
هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئاشتییانه‌ى كێشه‌كان كرده‌وه.