سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سه‌رۆكى هاوپه‌یمانی (نه‌هج)ى نیشتمانى کۆبوونه‌وه
PeyamaKurd - سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سه‌رۆكى هاوپه‌یمانی (نه‌هج)ى نیشتمانى کۆبوونه‌وه
لە بەردەوامی دیدارەکان لە بەغدا، سێشەممە 2026/5/5، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندى یاوه‌رى، لەگەڵ عەبدۆلحسێن ئەلمووسەوی، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانی (نه‌هج)ى نیشتمانى و ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى و پهرلهمانتارانیان کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، ئەندامانی هاوپه‌یمانی (نه‌هج)ى نیشتمانى خۆشحاڵی خۆیان به‌م سه‌ردانه ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها باس له پرۆسه‌ى سیاسی عێراق و پەرەپێدانی گیانی تەبایی و هاوكاری نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێکهاتەکان کرا، وەک بنەمایەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەكان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیری ووڵات.
هەردوولا دووپاتیان کردەوە کە سەرکەوتنی پرۆسەی سیاسی لە عێراق بەندە بە لێكگه‌یشتن و پێكه‌وه‌یى و هاوكارى و هاوبەشی ڕاستەقینە و بەشداری کارای هەمووان لە پرۆسه‌ى سیاسى و بڕیارە نیشتمانییەکاندا.