سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆک ئەردۆغان كۆبوونهوه
PeyamaKurd - سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆک ئەردۆغان كۆبوونهوه
شەممە 2026/4/18 ههر لە بهردهوامی كارنامهكهیدا له کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئانتالیا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆیەکی تێروتهسهلیان دەربارەی بەهێزکردنی هاریکاریی تورکیا لهگهڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، بیروڕایان گۆڕییهوه. هەردوولا جەختیان لەسەر پابەندی هاوبەشیان بۆ پێش خستنی گەشەپێدان و پاراستنى سەقامگیری، لە ناوچەکەدا کردەوە.
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، جەخت لە فراوان کردنی ئاسۆی هاوکاری هاوبەش لە بوارە جیاجیاکاندا کرایەوە و هەردوولا دووپاتیان کردەوە کە دیالۆگ باشترین ڕێگەیە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان و پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان.
لای خۆیەوە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاسی سەرۆک ئەردۆغانی کرد بۆ سەرکردایەتی و هەوڵە بەردەوامەکانی لەپێناو هێورکردنەوەی گرژییەکان و پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە.
چهند پرسێكى دیكهى جێى بایهخى هاوبهش، تهوهرێكى دیكهى كۆبوونهوهكه بوو.