TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا دۆخی ناوچه‌که‌یان تاوتوێ کرد

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 17 Mart 2026 06:21

PeyamaKurd - سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا دۆخی ناوچه‌که‌یان تاوتوێ کرد

دووشەممە ٢٠٢٦/٣/١٦، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ خاتوو ئورسۆلا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا ئەنجام دا.

لە پەیوەندییەکەدا، دوایین پێشھاتەکانی دۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە و لێکەوتەکانی شەڕ، تاوتوێ کران. ھەردوولا ھاوڕا بوون لەسەر ھاوکاری بەردەوام بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان، ھەروەھا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی سەقامگیری و چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکان کردەوە.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ پشتگیریی بەردەوامی یەکیتی ئەورووپا لە عێراق و ھەرێمی کوردستان دەربڕی، ھەروەھا دووپاتی کردەوە کە ھەرێمی کوردستان بەشێک نییە لە ئاڵۆزییەکان و وەک ھەمیشە فاکتەری ئارامی و سەقامگیری دەبێت.

لای خۆیەوە خاتوو ڤۆن دێر لاین ڕایگەیاند کە سەقامگیری عێراق و ھەرێمی کوردستان جێی بایەخی یەکیتی ئەورووپایە و وەک ھاوبەشێکی گرینگ لە ناوچەکەدا لێیان دەڕوانێت. ھەروەھا پابەندی یەکیتی ئەورووپای بە بەردەوامی یارمەتیدانیان، دووپات کردەوە.

Paylas: