Kurdistan
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان كۆبوونه‌وه
PeyamaKurd - سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان كۆبوونه‌وه
پێنجشەممە 2026/4/9 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ژەنەراڵ کیڤن لامبێرد، فەرماندەی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا، کرد.
لە كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا تیشک خرایە سەر دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە. هەردوولا جەختیان لە گرینگی بەردەوامی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان پێشمەرگە و سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان کردەوە، بەتایبەت لەم قۆناغە هەستیارەی ناوچەکەدا بۆ پاراستنی سەقامگیری و بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییه‌كان.
مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، كاریگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ به‌سه‌ر عێراق و ناوچه‌كه‌وه، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.