TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی دۆخی عێراق و ناوچه‌که‌یان تاوتوێ کرد

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 26 Mayıs 2026 03:24

PeyamaKurd - سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی دۆخی عێراق و ناوچه‌که‌یان تاوتوێ کرد

دووشەممە 2026/5/25، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مستەفا ئەلکازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق کرد.

لە دیدارێک دا، دۆخی عێراقیان تاوتوێ کرد و جەختیان لەسەر گرینگی پشتگری کردنی پرۆسەی سیاسی، پاراستنی سەقامگیری و بەردەوامی گفتوگۆی نێوان لایەنەکان لەپێناو بەرژەوەندی گشتی ووڵاتدا، کردەوە.

لێکەوتەکانی بارودۆخی گشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌ بوو، تیایدا هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی پاراستنی سه‌قامگیری ناوچه‌که‌.

Paylas: