Kurdistan
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە تۆم باراک دەکات
PeyamaKurd - سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە تۆم باراک دەکات
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە تۆم باراک دەکات، بەبۆنەی دەستنیشان کردنی وەک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی پیرۆزبایی دا بۆ تۆم باراک دەڵێت: چاومان لە سەرکردایەتی ئەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و کوردستان و ئەمریکا و یارمەتیدەربێت لە چارەسەرکردنی ئەو ئاڵنگارییانەی رووبەڕووی ووڵاتەکە دەبنەوە."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: "هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لەم ئەرکە گرینگەدا و دڵنیاین کە هەوڵەکانی دەبنە مایەی سەقامگیری و هاوکاری زیاتر."
بەپێی راگەێندراوەکەی ترامپ، تۆم باراک لە پۆستی باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا دەمێنێتەوە و ئەرکی نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتیش بۆ عێراق و سووریاش بەڕێوەدەبات.