TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، داكۆكى له‌ مافى پێكهاته‌كان ده‌كات‌

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 06 Mayıs 2026 04:22

PeyamaKurd - سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، داكۆكى له‌ مافى پێكهاته‌كان ده‌كات‌

هەر لە درێژەی كارنامه‌كه‌ی دا لە بەغدا، ئێوارەی سێشەممە 2026/5/5، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ نوێنەرانی پێکهاتەکانی ئێزدی، فەیلی و سابیئەی مەندائی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە.

لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخی پێکهاته‌كان لە عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و جەخت لە گرینگی مسۆگەرکردنی بەشداری کارایان لە پرۆسەی سیاسی و بەدەست هێنانی مافە دەستوورییەکانیان کرایەوە.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پشتگیری بەردەوامی خۆی بۆ مافی هەموو پێکهاتەکان دووپات کردەوە، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند هه‌رچى له‌ توانادایه‌ ده‌یكه‌ن بۆ بەشداری کردنیان لە پرۆسەی سیاسی و کارگێڕی ووڵات كه‌ دەبێتە مایەی چەسپاندنی سەقامگیری سیاسی و پرەنسیپەکانی دادپەروەری و یەکسانی.

لاى خۆیانه‌وه‌، نوێنه‌رانى پێكهاته‌كانیش سوپاس و پێزانینیان بۆ پشتیوانی به‌رده‌وامى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌ ماف و شایسته‌كانیان دووپات كرده‌وه‌.

Paylas: