TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، ده‌ستخۆشی لە پاڵەوانی نێودەوڵەتی نامۆ فازڵ کرد

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 26 Mayıs 2026 02:43

PeyamaKurd - سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، ده‌ستخۆشی لە پاڵەوانی نێودەوڵەتی نامۆ فازڵ کرد

دووشەممە ٢٠٢٦/٥/٢٥، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاڵەوانی نێودەوڵەتی و گەنجی بەتوانای کورد نامۆ فازڵ کرد کە ئەم دوایی یانە سەرکەوتنێکی گەورەی لە یاری "هونەرە جەنگییە تێکەڵاوەکان" (MMA)دا لە ئەمریکا بەدەست هێنابوو.

لە دیدارەکەدا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە نزیکەوە دەستخۆشی و پیرۆزبایی یەکی گەرمی ئاراستەی نامۆ فازڵ کرد بۆ ئەو دەستکەوتە نێودەوڵەتییە باڵایە و پاڵپشتی خۆی بۆ گەنجان و وەرزشوانانی کوردستان دووپات کردەوه‌، هەروەها هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواست لە کاروانی وەرزشییدا.

لای خۆیەوە، پاڵەوانی نێودەوڵەتی نامۆ فازڵ، خۆشحاڵی خۆی بە پێشوازی و دیداری سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دەربڕی و سوپاس و پێزانینی خۆی و وەرزشوانانی بۆ ئەو پاڵپشتی و هان دانە بەردەوامەی به‌ڕێزیان دووپات کردەوە.

Paylas: