TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ وەزیری بەرگری ئیتاڵیا کۆبووەوە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 19 Mayıs 2026 06:12

PeyamaKurd - سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ وەزیری بەرگری ئیتاڵیا کۆبووەوە

دووشەممە 2026/5/18  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌ ڕۆما لەگەڵ گویدۆ کرۆسێتۆ، وەزیری بەرگری ئیتاڵیا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئیتاڵیا لە بواری سەربازی و ئەمنی دا و هاوکاری هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر تاوتوێ کران.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستان و عێراقی بۆ ڕۆڵی گرینگی ئیتاڵیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دا دووپات کردەوە، بەتایبەت لە پێشکەش کردنی ڕاوێژ و مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە.

لای خۆیەوە، کرۆسێتۆ جەختی لە بەردەوامی پابەندى و پشتگیری ووڵاتەکەی بۆ ئارامی و سەقامگیری عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ ئیتاڵیا له‌ پێشكه‌ش كردنى هاوكاری سه‌ربازى و ئه‌منى بۆیان؛ به‌رده‌وام ده‌بێت.

تەوەرێکی دیكه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌، تاوتوێ کردنی دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانی گرژییەکان بوو. تیایدا هەردوولا لەسەر گرینگی پاراستنی سەقامگیری و ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی تیرۆر، هاوڕا بوون.

Paylas: