مامۆستا عەبدۆلمەلیک : نیشتمان دایکی دووەمە و خۆشویستنی ئەرکێکی پیرۆزی شەرعی و نەتەوەییە
پەیامی کورد ... مامۆستا عەبدۆلمەلیک : نیشتمان دایکی دووەمە و خۆشویستنی ئەرکێکی پیرۆزی شەرعی و نەتەوەییە
لە سەردەمەكانی سەرەتای ئیسلام ەوە كاتێک كورد ئایینی پیرۆزی ئیسلامی وەرگرتووە، بەردەوام خزمەتی كردووە و لە زۆربەی بوارەكاندا زانا و سەركردەی گەورەی بۆ پێكهێناوە، لەوانە ئیبن سەڵاحی شارەزووری كە لە سەدەی دوازدەی كۆچیدا بنەمای زانستی فەرموودەی داناوە. هەر لە شارەزوورەوەش مامۆستایەكی ئایینی دەڵێت، هیچ میللەتێك هێندەی كورد خزمەتی ئایینی پیرۆزی ئیسلامی نەكردووە و لەگەڵ ئەوەشدا ئایینداری و نەتەوەیایەتی ئاوێتە دەكات و دەڵێ، خوای گەورە مرۆڤی درووست كردووە و نیشتمانی پێ بەخشیوە، خوای گەورە ئێمەی لە خاكی كوردستان نیشتەجێ كردووە كە لانكەی دووەمی مرۆڤایەتییە و خاكێكی پیرۆزە."
مامۆستا عەبدۆلمەلیك سەرگەتی ، ووتاربێژی مزگەوتی ئیمامی موسلیم لە قەزای خورماڵ، وەك مامۆستایانی دیكەڕایدەگەێنێت، "خوای گەورە مرۆڤی درووست كردووە و نیشتمانی پێ بەخشیوە، خوای گەورە ئێمەی لە خاكی كوردستان نیشتەجێ كردووە كە لانكەی دووەمی مرۆڤایەتییە و خاكێكی پیرۆزە.
لە ڕوانگەی مامۆستاكەی خورماڵەوە، ڕۆحی نیشتمانپەروەری خوا لە مرۆڤی دا چاندووە و دەڵێت، "ئەوانەی دەیان ساڵە لە ئەورووپا دەژین، كاتێك دەمرن، وەسیەت دەكەن بیانهێننەوە بۆ خاكی كوردستان و لەو گوندە ئەسپەردەی دەكەن كە تێدا لە دایك بووە، چوونكە ڕۆژانە چەندە سامان كۆ بكەیتەوە ناكاتە یەك خولەكی نیشتمانەكەت.
مامۆستا عەبدۆلمەلیك ووڵامی ئەو پاساوانە دەداتەوە كە هەندێك بۆ دووركەوتنەوە لە خۆشەویستیی نیشتمان دەیهێننەوە و دەڵێت، "هیچ بەربەستێك نابێتە ئەوەی بڵێی نیشتمانی خۆمم خۆش ناوێت، چونكە نیشتمان دایكی دووەمی تۆیە، هەركەس خیانەت لە نیشتییمان، بكات خوای گەورە سروشتی لێ دەسێنێتەوە بە ڕیسوایی دەمرێت، نیشتمان ئەو خاكەیە كۆمەڵێك خەڵك، جیاواز لە ئایین و ڕەگەز و ئەخلاق و كولتوور تێیدا دەژین، نیشتمان كۆكەرەوەی هەموو ڕەنگ و ڕەگەزەكانە.
كورد ئایین و نیشتمانی، بە تەواوكەری یەكتری زانیوە، هەر بۆیە هەردەم خزمەتی ئەو ئایینەی كردووە كە ڕێی لە نیشتمانپەروەری لی نەگرتووە، لەم ڕوانگەیەوە، ووتاربێژی مزگەوتی ئیمام موسلیمی خورماڵ دەڵێت، "ئەوەی زانایانی كورد بۆ ئیسلامیان كردووە، نەتەوەكانی تر نەیان كردووە.
مامۆستاكەی خورماڵ نموونەی مەلا حەسەنی دزڵی دەهێنێتەوە كە زانایەكی گەورە و كوردپەروەر بووە و بەهۆی ئەوەی كێشەی كۆمەڵایەتی خەڵكی چارەسەر كردووە و فەتوای ئاسانی لە بەرژەوەندی خەڵكی داوە، خۆشەویست بووە، كاتێك والی بەغدا دەبینێت، زۆر سەرسامی دەبێت، پێی دەڵێ چیت دەوێت بۆت بكەم، ئەویش دەڵێت دەمەوێت بچمە میسر و لە زانكۆی ئەزهەر درێژە بە زانستی شەرعی بدەم. پاش نۆ ساڵ دەگەڕێتەوە بۆ زێدی خۆی، وێڕای ئەوەی لە میسر زۆر داوای لێ دەكەن بمێنێتەوە تا ببێتە شێخی ئەزهەر. هەروەها مامۆستا عەبدۆلمەلیك باسی شێخ عەبدۆلقادری گەیلانی دەكات كە لە بیارە حوجرەی دامەزراندووە و ڕۆڵەی كوردی فێری خوێندەواری كردووە.