TR KU SO
FB X
Kurdistan

مووڵەتی نوێی شۆفێری هەرێمی کوردستان شوێنی مووڵەتی نێودەوڵەتی دەگرێتەوە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 21 Mayıs 2026 06:15

PeyamaKurd - مووڵەتی نوێی شۆفێری هەرێمی کوردستان شوێنی مووڵەتی نێودەوڵەتی دەگرێتەوە
 

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەێنێت، ئەو هاووڵاتییانەی هەڵگری مووڵەتی نوێی شۆفێرین، دەتوانن بە ئۆتۆمبێلی خۆیان گەشت بۆ دەرەوەی ووڵات بکەن، بەبێ ئەوەی پێویستیان بە گۆڕینی مووڵەتەکانیان هەبێت بۆ مووڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی
 
لە ڕاگەێندراوێکدا کە (20ی 5ی 2026) بڵاوی کردووەتەوە، وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوە کردووە کە مووڵەتە نوێیەکانی شۆفێری لە هەرێمی کوردستان بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان درووست کراون و لە زۆربەی ووڵاتانی جیهان دا پەسەندکراون، بۆیە لە کاتی گەشت کردندا هاووڵاتییان ئازادن لە دەرهێنانی مۆڵەتی نێودەوڵەتی یان مامەڵەکردن بە هەمان مووڵەتی خۆجەیی یەوە ئەگەر بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان گەشت بکەن
 
لە بەشێکی دیکەی ڕوونکردنەوەکەدا، وەزارەتی ناوخۆ مەرجێکی تایبەتی بۆ ئەو کەسانە دیاری کردووە کە بەبێ ئۆتۆمبێلەکانی خۆیان گەشت بۆ دەرەوەی ووڵات دەکەن، و ڕوونی کردووەتەوە ئەگەر ئەو هاووڵاتییانە بیانەوێت لە ووڵاتی مەبەست ئۆتۆمبێل بەکرێ بگرن و شۆفێری بکەن، ئەوە لەو حاڵەتەدا پێویستە مووڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی دەربهێنن.
Paylas: