Kurdistan
مووڵەتی ١٥ ڕۆژە دەدرێتە دوو بەندکراو لە بەنیدخانەی دیزڵئاوای کرماشان
PeyamaKurd - مووڵەتی ١٥ ڕۆژە دەدرێتە دوو بەندکراو لە بەنیدخانەی دیزڵئاوای کرماشان
بەپێی هەواڵی ئەنجوومەنی هەماهەنگی سێنفی و فەرهەنگییانی ئێران، کیومەرس واعزی، مامۆستای خانەنشین کراوی خەڵکی سونقور کە بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری سزا درابوو، لەگەڵ مێهدی باقری، زیندانییەکی دیکەی سیاسی، بە ڕەزامەندی دادوەری ئەو دۆسیەیە و بە دانانی بارمتە لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان مووڵەتی هاتنە دەر لە زیندانیان پێ درا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ماوەی ١٥ ڕۆژ مۆڵەتیان پێ دراوە. ئەمە لە كاتێكدایە کە چالاکانی سێنفی و مەدەنی چەندین جار داوای ئازادکردنی زیندانییانی سیاسی و کۆتایی هێنان بە هەڵسوكەوتی ئەمنیەتی لەگەڵ مامۆستایان و چالاکوانان کردووە.