TR KU SO
FB X
Kurdistan

مێحراب عەبدۆڵڵازادە ، زیندانی سیاسی لە ورمێ لە سێدارە درا

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 04 Mayıs 2026 04:51

PeyamaKurd - مێحراب عەبدۆڵڵازادە ، زیندانی سیاسی لە ورمێ لە سێدارە درا

بەربەیانی یەکشەممە ، دەسەڵاتی دادوەری ئێران سزای لە سێدارەدانی بەسەر مێحراب عەبدۆڵڵازادە، ھاووڵاتی كوردی خەڵكی ورمێ دا جێ بەجێ كرد.
ئەو لاوە كوردە بە كوشتنی ئەندامێكی ھێزە ئەمنییەكان (بەسیج) لە كاتی ناڕەزایەتییەكانی ژن ژیان ئازادی دا تۆمەتبار كرابوو.
میدیای فەرمی ئێران ڕایگەیاندووە كە حوكمەكەی دوای بڕینی قۆناغە یاساییەكان جێ بەجێ كراوە و ناوبراو وەك بكەری سەرەكی لە كوژرانی “سەید عەباس فاتمی” ناسێندراوە.
بەپێی بانگەشە دەزگای دادوەری، ناوبراو دانی بە ھێرش كردنە سەر ھێزە ئەمنییەكاندا ناوە.

لە بەرامبەردا ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ گومان دەخەنە سەر ڕەوایی دادگایی كردنەكە و ئاماژە بەوە دەكەن كە عەبدۆڵڵازادە لەژێر ئەشكەنجەی تووندی دەروونی و جەستەیی دا ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێ كراوە. ھەروەھا جەخت دەكەنەوە كە بەپێی گرتە ڤیدیۆیەكانی شوێنی ڕووداوەكە، ناوبراو لەوێ ئامادە نەبووە و لە تەواوی قۆناغەكانی لێكۆڵینەوەدا تۆمەتەكانی ڕەت كردووەتەوە.

Paylas: