مەترسی لەسەر ژیانی بەندکراوێکی سیاسی تووشبوو بە شێرپەنجە لە ئارا دایە
PeyamaKurd - مەترسی لەسەر ژیانی بەندکراوێکی سیاسی تووشبوو بە شێرپەنجە لە ئارا دایە
دۆخی تەندرووستی شلێر مامقادری، زیندانی سیاسی تەمەن ٣٤ ساڵی خەڵکی مەهاباد کە لە زیندانی ورمێ ڕاگیراوە، بەهۆی بێ بەشبوون لە خزمەتگوزاری پزیشکی و دەرمان بە خێرایی بەرەو خراپبوون دەچێت.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بڵاو بوونەتەوە، ناوبراو کە تووشبووی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمکە، لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوودا ٢٧ کیلۆ کێشی دابەزیوە و بەهۆی ڕێگری بەرپرسانی زیندان لە گەیاندنی بە ناوەندە دەرمانییەکان، ژیانی کەوتووەتە مەترسییەوە.
شلێر مامقادری لە ١٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ دەست بەسەر کراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی فەرمی لەسەر تۆمەتەکان و هۆکاری مانەوەی لە زیندان دا بڵاو نەبووەتەوە.
چالاکانی مافی مرۆڤ هۆشداری دەدەن کە تێکەڵ بوونی فشارە دەروونییەکان، ئەشکەنجە و بێ بەشبوون لە چاودێری پزیشکی، دۆخی تەندرووستی ئەم زیندانییەی گەیاندوووەتە ئاستێکی مەترسیدار.