مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە تۆم باراک دەکات
PeyamaKurd - مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە تۆم باراک دەکات
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێک دا پیرۆزبایی لە دەستنیشان کردنی نێردەی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ عێراق و سووریا کرد و جەختی لە خواستەکانی هەولێر کردەوە بۆ برەودان بە پەیوەندییە مێژوویی یەکانی لەگەڵ واشینتۆن.
سێشەممە، 2ـی حوزەیرانی 2026، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا نووسیویەتی: "پیرۆزبایی لە تۆم باراک دەکەم بە بۆنەی دەستنیشان کردنی وەک نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ عێراق و سووریا."
لە درێژەی پەیامەکەی دا، مەسروور بارزانی ئاماژەی بە گرینگی هەماهەنگی دووقۆڵی داوە و رایگەیاندووە: "هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم لەم ئەرکەدا و، بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی کارکردنی نزیکم لەگەڵتان، لەپێناو زیاتر بەهێزکردنی ئەو هاوبەشییە لەمێژینەیەی کە لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکادا هەیە."