ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی کورد لە خوراسان
PeyamaKurd - ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی کورد لە خوراسان
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوە مافی مرۆیی یەکان، حەمید محەممەدزادە هاووڵاتی کوردی خەڵکی ئاشخانەی خوراسانی باکوور و پاڵەوانی زۆرانباری چۆخە، دوای چوار ڕۆژ لە دەست بەسەرکرانی چارەنووسی نادیارە.
ڕێکخراوی مافی مرۆف لە دووتوێی ڕاپۆرتێک دا بڵاوی کردەوە کە حەمید محەممەدزادە لاوی کوردی خەڵکی ئاشخانەی خوراسانی باکوور و یەکێک لە وەزشکارە بەتوانا و دیارەکانی ئێران ڕۆژی ١٢ی پووشپەڕ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بەبێ نیشاندانی بەڵگەی یاسایی دەستەبەر کراوە.
هەنگاو لەوبارەوە نووسیویەتی : "دوای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ بەسەر دەست بەسەرکردنی حەمید موحەممەدزادە، لاوی کورد و یەکێک لە کەسە ناسراوەکانی وەرزشی زۆرانبازی چۆخە، چارەنووسی نادیارە".
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەو لاوە کوردە، شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتی وەپاڵدراوی لەبەر دەست دا نییە.