نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق دەکات
PeyamaKurd - نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق دەکات
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق و وەزیرەکانی حکوومەتەکەی کرد دوای متمانەبەخشینیان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پەیامەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) بڵاوکردۆتەوە و نووسیویەتی، "خۆشحاڵ بووم بە بەشداری کردنم لە دانیشتنی ئێوارەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە تایبەت بوو بە بەخشینی متمانە بە سەرۆکوەزیران عەلی فالح زەیدی و حکوومەتەکەی".
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەدا ھەروەھا نووسیویەتی "بەو بۆنەیەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئەو و حکوومەتەکەی دەکەین".
سەرۆکی ھەرێم ھەروەھا رایگەیاندووە، "ھیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین لە ڕاپەڕاندنی ئەرک و بەرپرسیارییەتییەکانیان دا، بە شێوەیەک کە خزمەت بە تەواوی گەلی عێراق بە ھەموو پێکھاتەکانییەوە بکات و خواستەکانیان بۆ ئاسایش، سەقامگیری، پێشکەوتن و ئاوەدانی زیاتر، بەدی بھێنێت".