نێچیرڤان بارزانی پەیامی سەرەخۆشی سەرۆک بارزانی گەیاندە میری قەتەر
PeyamaKurd - نێچیرڤان بارزانی پەیامی سەرەخۆشی سەرۆک بارزانی گەیاندە میری قەتەر
لە سەردانەکەیدا بۆ دەوحەی پایتەختی قەتەر، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نامەی هاوخەمی و سەرەخۆشی سەرۆک مەسعوود بارزانی گەیاندە شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری دەوڵەتی قەتەر. هاوکات ووتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێم لە لێدوانێکی تایبەت دا ڕایگەیاند کە میری قەتەر بەرزترین پێزانینی بۆ ئەم هاوسۆزییە مێژووییەی گەلی کوردستان هەبووە.
لە سەردانەکەیدا بۆ دەوحەی پایتەختی قەتەر، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نامەی هاوخەمی و سەرەخۆشی سەرۆک مەسعوود بارزانی گەیاندە شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری دەوڵەتی قەتەر، بۆ کۆچی دوایی باوکی و میری پێشووی قەتەر، خوالێخۆشبوو شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی.
لەمیانەی بەشداری کردنی لە پرسەکەدا لە دەوحە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەلایەن شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی-یەوە پێشوازی لێ کرا.
نێچیرڤان بارزانی وێڕای گەیاندنی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی، سەرەخۆشی و هاوسۆزی قووڵی خۆی و گەلی کوردستانی پێشکەش بە میری قەتەر و خێزانی فەرمانڕەوای ئال سانی کرد بۆ ئەم کۆستە.
لای خۆشییەوە، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری دەوڵەتی قەتەر، سوپاس و پێزانینی قووڵی خۆی و بنەماڵەکەی ئاراستەی سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد بۆ هاتوەچۆ و هاوسۆزییە مێژوویی یەکەیان، کە گوزارشت لە قووڵی پەیوەندییە دۆستانە و برایانەکانی نێوان هەردوولا دەکات.
دڵشاد شەهاب، ووتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەت دا ڕایگەیاند، '' شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر، سوپاس و پێزانینێکی زۆری ئاراستەی جەنابی سەرۆک بارزانی، سەرۆکی هەرێم و تەواوی گەلی کوردستان کرد بۆ ئامادەبوون و هاوبەشی سۆزدارانەیان لەم کۆستەدا.
ووتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم ووتیشی، ''میری قەتەر لە دیدارەکەدا جەختی لەوە کردەوە کە گەلی کورد هەمیشە دۆستێکی دڵسۆز، نزیک و هاوخەمی دەوڵەت و گەلی قەتەر بووە، و ئەم هەڵوێستە بەرز و نیشتمانییەی سەرکردایەتی سیاسی کوردستانیش بە بەرزی و ڕێزێکی زۆرەوە دەنرخێنن.