TR KU SO
FB X
Kurdistan

هۆشداری کەشناسی؛ شەپۆلێکی تووندی هەورەبرووسکە و بارانی بەخوڕ هەرێم دەگرێتەوە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 24 Mart 2026 05:10

PeyamaKurd - هۆشداری کەشناسی؛ شەپۆلێکی تووندی هەورەبرووسکە و بارانی بەخوڕ هەرێم دەگرێتەوە

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی، نوێترین پێشبینییەکانی بۆ شەپۆلێکی نوێی بارانبارین ڕاگەیاند، کە بڕیارە لە ئەمڕۆ سێشەممەوە ڕوو لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بکات و ببێتە هۆی دابەزینی پلەکانی گەرما.
بەپێی پێشبینییەکان، لە دوانیوەڕۆی سێشەممە (٢٤/٣/٢٠٢٦)، شەپۆلێکی هەورەبروسکە، بارانی بەخوڕ و تەرزە ناوچەکانی سنووری گەرمیان، کەرکووک، سلێمانی و هەڵەبجە دەگرێتەوە، کە هاوکات دەبێت لەگەڵ دابەزینی پلەکانی گەرما بە ڕێژەی ٢ بۆ ٣ پلە.
بڕی بارانی پێشبینی کراو لەماوەی هەردوو رۆژی سێشەممە و چوارشەممە:
سنووری پارێزگای سلێمانی 30 – 50 ملم
سنووری پارێزگای هەڵەبجە 20 – 30 ملم
سنووری پارێزگای کەرکووک 20 – 30 ملم
سنووری ئیدارەی گەرمیان 30 – 40 ملم
سنووری پارێزگای هەولێر 10 – 20 ملم
سنووری پارێزگای دهۆک 5 – 10 ملم
سنووری ئیدارەی سۆران و راپەرین 15 – 25 ملم

Paylas: