وەزارەتی بازرگانی : بەرهەمی ناوخۆ گەشەیەکی گەورەی بەخۆوە بینیوە
PeyamaKurd - وەزارەتی بازرگانی : بەرهەمی ناوخۆ گەشەیەکی گەورەی بەخۆوە بینیوە
بریکاری وەزارەتی بازرگانی ڕایگەیاند، بەرهەمی ناوخۆ بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو گەشەیەکی گەورەی بەخۆوە بینیوە و ئێستا هەرێمی کوردستان جگە لە پڕکردنەوەی پێداویستی ناوخۆ، بەرهەمی پەلەوەر هەناردەی ناوەڕاست و باشووری عێراقیش دەکات.
سەروەر هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی ڕایگەیاند، ''پیشەسازی پەلەوەر لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە قۆناغێکی زۆر پێشکەوتوو، لە بەرهەمهێنانی مریشک و هێلکەدا گەیشتووینەتە خۆبژێوی و بەشێکی زۆری بەرهەمەکانیشمان ڕەوانەی بازاڕەکانی عێراق دەکرێن.
هاواری ئاماژەی بەوەش کرد، کە بەرهەمی ناوخۆ لە ڕووی نرخەوە کۆنترۆڵ کردنی ئاسانترە و لیژنەکانی چاودێری بازرگانی بەردەوام بەدواداچوون بۆ نرخەکان دەکەن. ووتیشی، ''سیاسەتی حکوومەتی هەرێم و پلانی جەنابی سەرۆکی حکوومەت پاڵپشتی کردنی کارگەکان و بەرهەمی ناوخۆیە، حکوومەتیش بەردەوام دەبێت لەو پاڵپشتییە بۆ ئەوەی ئاستی بەرهەمهێنان زیاتر بەرز بکرێتەوە.