پارتی ئازادی کوردستان تێرۆرکرانی ئەندامێکی خۆی پشتڕاست كردەوە
PeyamaKurd - پارتی ئازادی کوردستان تێرۆرکرانی ئەندامێکی خۆی پشتڕاست كردەوە
بەپێی ڕاگەێندراوی فەرمی پارتی ئازادی کوردستان، ئەندامێکی ڕێکخستنی گشتی ئەو حیزبە بە ناوی سۆران محەممەدزادە شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی حەفتەی ڕابردوو لە هەولێر تێرۆر کراوە.
لەو ڕاگەێندراوەی پارتی ئازادی کوردستان دا هاتووە کە "هەڤاڵی شەهید سۆران محەممەدزادە، لەلایەن تیمێکی چەکداری ئێران ەوە، دەست و تیری خەیانەت و جەنایەتی پێگەیشتووە".
هەروەها لە بەشێکی ئەو ڕاگەێندراوەدا باس لەوە کراوە کە "تێرۆری ئەو ڕۆڵەی کوردستان، ئەڵقەیەکی دیکە لە جەنایەت و تاوان و کوردکوژی دەوڵەتی ئێرانە کە بە درێژایی ١٠٠ ساڵی پێشوو لەلایەن حکوومەتەکانی پاشایەتی و کۆماری ئیسلامی یەوە، بەردەوام بووە".
لە کۆتایی ئەو ڕاگەێندراوە پێداگری لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە "پارتی ئازادی کوردستان خوێن و تۆڵەی ڕۆڵەکانی نیشتمان لە ماکۆوە هەتا لوڕستانات لەبیر ناکات و هەمیشە وەک دەمارێکی ناسنامەی خەباتی، لەبەر چاویەتی".