Kurdistan
پەیامێک لە سەرۆک بارزانی یەوە
PeyamaKurd - پەیامێک لە سەرۆک بارزانی یەوە
10ی نیسانی 2026، سەرۆک مەسعوود بارزانی پەیامێکی لە بارەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛
پێداگرتنی هەندێک لایەنی چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر بەردەوامبوون لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، کە هاوکات هەندێکی تر بەردەوامن لە دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران، جێگەی قبووڵ کردن نییە. جەخت دەکەینەوە کە هیچ بەرکەوتە و ئیستحقاقێکی دەستووری یەکلا ناکرێتەوە تا ئەو پرسە هاوکات چارەسەر نەکرێت، بە شێوەیەک کە هەموو لایەنەکان لە دانیشتنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران ئامادە بن.