TR KU SO
FB X
Kurdistan

پەیامێک لە نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان ەوە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 09 Mart 2026 05:21

PeyamaKurd - پەیامێک لە نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان ەوە

نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان دەڵێت، پشتگیری تەواو لە ڕاگەێندراوی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین کە بۆ کاری میدیایی لەم دۆخە دەریکردووە.
حاکم ئازاد حەمەدئەمین، نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان،ڕایگەیاند : "تەواوی پشتگیری خۆمان بۆ ڕاگەێندراوەکەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە ھەموو ئەو خاڵانەی تێیدا ھاتووە دووپات دەکەینەوە، کە میدیا و زانیاری دەریکردووە، پێشتریش ئێمە وەکوو سەندیکا ڕای خۆمان نیشان داوە، پێویستە ڕۆژنامەنووسان جگە لە ڕەچاوکردنی ئێتیکی کاری ڕۆژنامەوانی بارودۆخ و ڕەوش و ھەستیاری ھەرێمی کوردستان لەبەرچاو بگرن، بەتایبەت ڕۆژنامەنووسانی کوردستان."
حاکم ئازاد حەمەدئەمین ووتیشی "ئەگەر گرینگی بدەینە ھەموو میدیای جیھانی ڕووداوەکان ڕووماڵ دەکەن و جۆرێک لە ستاندارد ھەیە، پێویستە ڕۆژنامەنووس نەبێتە لۆکەیشنێک خزمەت بە دوژمنان بکات، بۆیە داواکارین سەرجەم ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووسان پابەندی ئەو خاڵانەبن کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەپێناو بەرژوەندی گشتی دەریکردووە."

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لەپێناو پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و گیانی ھاووڵاتییان، چەند ڕێنمایی یەکی تووندی بۆ میدیاکان دەرکرد.
بڕیارەکان بەکارھێنەرانی سۆشیال میدیاش دەگرێتەوە، بەمەبەستی پاراستنی گیان و سامانی ھاووڵاتییان لەم بارودۆخە ئەمنییە ھەستیارەی هەیە.
فەرمانگەکە جەختی کردووەتەوە، لەکاتی ڕووماڵی ڕووداوە ئەمنییەکان، بەتەواوی قەدەغەیە ڤیدیۆی ڕاستەوخۆی ئاراستەکردنی درۆن و مووشەکەکان بڵاو بکرێتەوە. 

ھەروەھا بە تووندی ھۆشداری داوە، نابێت بەھیچ شێوەیەک شوێنی ووردی ھێرشەکان و ئەو ناوچانەی زیانیان بەرکەوتووە لە میدیاکانەوە ئاشکرا بکرێن.
لە بەشێکی دیکەدا، چەند ڕێنمایی یەکی تووند دراوەتە ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو ڤیدیۆیانەی لەلایەن ھاووڵاتییانەوە بۆیان دەنێردرێت.
لە کۆتاییش دا، فەرمانگەی میدیا و زانیاری کۆمەڵێک ڕێنمایی درووستی بڵاوکردووەتەوە بۆ چۆنیەتی بەکارھێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەم دۆخە ناھەموارەدا.

Paylas: