TR KU SO
FB X
Kurdistan

پەیامێک لە وەزیری پێشمەرگەوە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 21 Mayıs 2026 05:43

PeyamaKurd - پەیامێک لە وەزیری پێشمەرگەوە
 

بە بۆنەی پلەبەرزکردنەوەی (٨٧٥٨) کارمەند و پلەداری وەزارەتی پێشمەرگە لە خشتەکانی نەورۆزی ٢٠٢٦، گەرمترین پیرۆزبایی لە کارمەندان و پلەدارانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەین.
ئەم پلەبەرزکردنەوەیە، مافێکی شایستە و یاسایی خۆتانە کە دەرەنجامی دڵسۆزی، ئەرککێشانی بەردەوامتانە لە پاراستنی خاک و نیشتمان و دەستکەوتەکانی گەلەکەمان. ئێوە هەمیشە پارێزەری ئەم هەرێمە بوون و شایستەی هەموو ڕێز و پێزانینێکن.
هیواخوازم پلەبەرزبوونەوەتان ببێتە پاڵنەرێکی بەهێزتر بۆ بەردەوام بوون لەسەر پەرەپێدانی زیاتری تواناکانتان لە پێناو پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کوردستان.
دووبارە پیرۆزبایی تان لێ دەکەم و هەمیشە سەرکەوتوو و سەربەرز بن.

شۆڕش ئیسماعیل
وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
ئایاری ٢٠٢٦

Paylas: