TR KU SO
FB X
Kurdistan

چالاکێکی بواری ژنان بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی بۆ بەندیخانە گوازرایەوە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 15 Haziran 2026 06:00

PeyamaKurd - چالاکێکی بواری ژنان بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی بۆ بەندیخانە گوازرایەوە
 

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، سوهەیلا مەتاعی، چالاکی بواری ژنان و لە دەست بەسەرکراوانی ڕۆژی جیهانی ژن و ڕاپەڕینی ژینا، ڕۆژی شەممە، ٢٣ی جۆزەردان، بۆ جێ بەجێ کردنی ماوەی زیندانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی سنە کرا.

سوهەیلا مەتاعی پاش بانگهێشتی بۆ یەکەی جێ بەجێ کردنی حوکمەکان، بۆ "کانوونی ئیسلاح و تەربییەت" لە شاری سنە ڕاگوێزراوە.

ئەم چالاکە، پێشتر بە تۆمەتی "بانگەشە لە دژی کۆماری ئیسلامی و بڵاوکردنەوەی لە ڕاگەیاندنەکانی دەرەوەی ووڵات" بە ٦ مانگ زیندانی تەعزیری و ٣ ساڵ زیندانی هەڵپسێردراو لەلایەن دادگای کەیفەری دێولان مەحکووم کرابوو.

ناوبراو کە پێشتر لەلایەن لقی ١٠٢ دادگای دێگولان بە ٣ مانگ زیندانی تەعزیری و ٣ ساڵ زیندانی هەڵپسێردراو مەحکووم کرابوو، لە ڕەوتی دادگایی کردنی دا مافی بەرگری کردن لە خۆی یان تانەلێدان لە دۆسیەکەی نەبووە.

 

Paylas: