TR KU SO
FB X
Kurdistan

ڕاگەێندراوێك لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

📅 02 Mart 2026 07:40
پەیامی کورد   ...   ڕاگەێندراوێك لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

ئێوارەی ١ی ئازاری ٢٠٢٦ بارەگای فیرقەی ١١ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە دەورووبەری ناحیەی دێگەڵە، لە ڕێگەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە (دڕۆن) پەلاماردراوە .

ئەم پەلامارە  تێکدەرانە هەوڵێکە بۆ زیاتر ئاڵۆزکردنی دۆخەکەو نانەوەی پشێوی زیاتر .
وەزارەتی پێشمەرگە داوا لە سوودانی سەرۆکی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ و فەرماندەیی گشتی هێزەچەکدارەکان دەکات ،سنوورێک بۆ ئەم دەستدرێژی و کردە دوور لەیاسایی یانە دابنێت و بەرپرسیارانی ئەم کردەوەیە رووبەرووی لێپێچینەوەی یاسایی بکات،  بەردەوامی دان بەم  کردەوە تیرۆریستیانە بێ وەڵام نابێت .

وەزارەتی پێشمەرگە
 ١ی ئازاری ٢٠٢٦

Paylas: