TR KU SO
FB X
Kurdistan

ڕاگەێندراوێک لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ەوە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 15 Mart 2026 03:29

PeyamaKurd - ڕاگەێندراوێک لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ەوە

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەێندراوێکدا  هێرشکردنە سەر کونسووڵخانەی گشتی دەوڵەتی ئیمارات لە هەولێر و هەموو هێرشێک بۆ سەر خاک و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان و کونسووڵخانە و نێردە دیپلۆماتییەکان  شەرمەزار دەکات کە ئەمە دەقەکەیەتی :

حکوومەتی هەرێمی كوردستان، بە توندترین شێوە، هێرش کردنە سەر کونسووڵخانەی گشتی دەوڵەتی ئیمارات لە هەولێر و هەموو هێرشێک بۆ سەر خاک و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان و کونسووڵخانە و نێردە دیپلۆماتییەکان شەرمەزار دەکات.

ئەم هێرشە تیرۆریستی و تێکدەرانەیەی کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان، پێشێل کردنی ئاشکرای یاسای نێودەڵەتی و سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق ە و هیچ پاساوێک هەڵناگرێت و پێویستە حکوومەتی فیدراڵ، بەرپرسیارییەتی یاسایی خۆی هەڵبگرێت و سنوورێک بۆ ئەو هێز و گرووپ و میلیشیا لەیاسادەرچووانە دابنێت کە بوونەتە هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی و لە ئەنجامی پەلامار و هێرشە ناڕەواکانیان، دەیان کەس بوونەتە قوربانی و زیانێکی زۆر بە هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی کەوتووە.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان

Paylas: