Kurdistan
ڕاگەێندراوێک لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ەوە
PeyamaKurd - ڕاگەێندراوێک لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ەوە
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکات کە کرایە سەر کونسووڵخانەی گشتی دەوڵەتی ئیمارات لە هەولێر.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکات کە شەممە 2026/3/14 کرایە سەر کونسووڵخانەی گشتی دەوڵەتی ئیمارات لە هەولێر و بەهۆیەوە دوو پاسەوان بریندار بوون و زیان بە باڵەخانەی کونسووڵخانەکە گەیشت.
لە کاتێک دا هیوای زووچاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین، دووپاتی دەکەینەوە کە پێویستە حکوومەتی عێراق ئەرکی خۆی بۆ پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان جێبەجێ بکات، ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشانە بكات و ئەنجامدەرانی بدۆزێتەوە و سزایان بدات، تاکوو چیتر ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی ووڵات نەکەونە مەترسییەوە.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان