TR KU SO
FB X
Kurdistan

کوژرانی منداڵێكی تەمەن ١٥ ساڵ و برینداربوونی باوکی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزه چەکدارەکانی ئێران

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 11 Temmuz 2026 05:24

PeyamaKurd - کوژرانی منداڵێكی تەمەن ١٥ ساڵ و برینداربوونی باوکی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزه چەکدارەکانی ئێران

منداڵێکی ١٥ ساڵەی کورد بە ناوی سام حەسەنی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا و ئەحسەن حەسەنی باوکیشی بە سەختی بریندار بووە.

بەپێی ھەواڵە بڵاو كراوەكان، ئێوارەی پێنجشەممە ١٨ی پووشپەڕ، هێزەکانی هەنگی سنووری جێگیر لە گوندی «دەرەکێ» سەر بە شاری سەوڵاوا، ئۆتۆمبێلی بنەماڵەیەک لە خەڵکی ئەم گوندەیان بەبێ هیچ جۆرە ئاگادارکردنەوەیەکی پێش وەختە دایە بەر دەستڕێژی گوللە. سام حەسەنی لە بەشی سەری پێکراوە و دەست بەجێ گیانی لەدەست داوە و باوکیشی لە بەشی ڕانەوە بە سەختی بریندار بووە.

بە ووتەی سەرچاوەکانی ھەواڵ، ئەم بنەماڵەیە دوای تەواوبوونی ڕۆژێکی کاری لە باخی گێلاسی خۆیان، لە کاتی گەڕانەوە بەرەو شوێنی نیشتەجێ بوونی خۆیان بوون کە لەناکاو لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران ەوە کرانە ئامانجی دەستڕێژی گوللە.

جێگەی ئاماژەیە کە تەرمی سام حەسەنی بۆ ساردخانەی نەخۆشخانەی بووعەلی مەریوان گواستراوەتەوە و باوکیشی هەر لەو نەخۆشخانەیەدا لەژێر چاوەدێری دایە.

Paylas: