Kurdistan
گەنجێکی کورد ٢١ ساڵە بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا
PeyamaKurd - گەنجێکی کورد ٢١ ساڵە بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا
تەقینەوەی مینێکی بەجێماوی شەڕی ئێران و عێراق لە گوندی خوڕخوڕەی سەر بە شاری سەقز، بووە هۆی کوژرانی گەنجێکی ٢١ ساڵە بە ناوی پەیمان ڕەحمانپوور.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن، تەرمەکە ڕادەستی پزیشکی دادوەری سەقز کراوە.
سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیکەی ٣٨ ساڵ بەسەر کۆتایی هاتنی شەڕ، مینە پاک نەکراوەکان هێشتا لە ناوچە سنوورییەکاندا قوربانی دەگرن و بەپێی ئامارەکان، تەنیا لە ساڵی ٢٠٢٤دا ١٤ هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە و ٣٣ کەسیش بریندار بوون.