TR KU SO
FB X
Magazîn

دەمانچەی ئایفۆن ئەمەریکیەکان توڕە دەکات

عومەر
Editor
📅 04 Mayıs 2018 06:53

دەمانچەی ئایفۆن ئەمەریکیەکان توڕە دەکات

خانمە سینەماکاری ئەمەریکی جاکلین کۆرین بە توندی ئیدانەی کۆمەڵەی نیشتمانی هەڵگرتنی چەک ی ئەمەریکی کرد کە ڕێگا دەدەن دەمانچەی ماوشێوەی مۆبایلە زیرەکەکان دروست بکرێت و خوێشی یەکێک بووە لە رزگار بوونی ئەو جۆرە دەمانچەیە کە تەقەیان لێی کردبوو.

دەمانچەکە لە کۆمەڵەی نیشتمانی چەک نمایش کراوە و هاوشێوەی(ئایفۆنە)و کۆمەڵەکەش هەر بەو ناوە باسی دەکات و دەڵێ چەکێکی باشە و بۆ پارێزگاری کردن و زۆر بە ئاسانی دەتوانرێ بەکار بهێنرێت.

جاکلین کۆرین ئەو کۆمەڵە تاوانبار دەکات دەڵێ هانی خەڵکی دەدەن کە توند و تیژی بەرامبەر یەکتری بکەن، باسیش لەوە دەکرێت کە ئەم دەمانچەیە کەشف ناکرێت و زۆر بە ئاسانی هەڵدەگیرێت.

دەمانچەکە وەکو مۆبایلە زیرەکەکان دروستمان کردوە و تاکو ئێستاش 12 هەزار کەس ناوی خۆیان تۆمار کردووە و داوای دەکەن.

 

Paylas: