Magazîn
فەیسبووكیش چووە نێو تیك تۆكەوە
پەیامی کورد... فەیسبووكیش چووە نێو تیك تۆكەوە
تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك هەژمارێکی فەرمی لە تۆڕی تیک تۆک دروستکرد.
بەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەكان، فەیسبووك هەژمارێكی نوێی لە تیك تۆك دروستكردووە و نزیكەی 14 هەزار فۆڵوەرسی هەیە.
هەژمارەكە لە بەشی بایۆكەیدا نووسیویەتی “بڕوامان وایە خەڵکی پێکەوە زیاتریان پێدەکرێت، وەک لەوەی بە تەنیا دەیکەن.”
تیک تۆک تۆڕێکی کۆمەڵایەتیی چینیە، لە ساڵی2016 -ەوە دروستكراوە و ماوەی دوو ساڵیشە بەفراوانی لەسەرتاسەری جیهان بڵاوبووەتەوە و بە 40 زمانی جیاواز لە پلەی ستۆر و ئاپ ستۆری مۆبایلە زیرەکەکان بەردەستە.