Magazîn
قوتابخانەیەکی ئەمەریکا مامۆستاکانی پڕ چەک دەکات
قوتابخانەیەکی ئەمەریکا مامۆستاکانی پڕ چەک دەکات
لە ویلایەتی پەنسلڤانیا قوتابخانەیەک بڕیای دابەشکردنی داری بەیسبۆڵی قەبارە بچووکی دا بەسەر مامۆستاکانیدا بۆ حاڵەتی بەرگری کردن لە خۆیان و لە قوتابییەکانیان لە کاتی حاڵەتی نەخوازراو کە لەم دواییەدا لە قوتابخانەیەکی ناوەندی پارکلاند لە ویلایەتی کالیفۆرنیا ڕویدا و دەیان قوتابی و مامۆستا بوونە قوربانی.
بە گوێرەی ماڵپەڕی ماشابل قوتابخانەیەکی ناوچەی میلکریک بڕیاری داوە 500 داری بەیسبۆل بەسەر مامۆستاکاندا دابەش بکات و فێریشیان بکات کە چۆن بەرگری لەخۆیان دەکەن.
درێژی داری بەیسبۆل 40 سم و بڕیاریشە دور لە دەستی قوبابییەکان دابنرێت و تەنیا لای مامۆستاکان بێت.
هەروەها قوبابخانەیەکی تریش بڕیارێکی بۆ قوتابییەکانی دەرکردووە کە جانتای شەفاف بەکار بهێنن تاوەکو هیچ قوبابیەک نەتوانێت چەک لەنێو جانتاکەیدا بشارێتەوە.