TR KU SO
FB X
Magazîn

لە ئۆکرانیا.. ناوی خۆت بگۆڕە بۆ ئایفۆن 7 بەبەلاش وەریبگرە

عومەر
Editor
📅 17 Haziran 2018 19:16

لە ئۆکرانیا.. ناوی خۆت بگۆڕە بۆ ئایفۆن 7 بەبەلاش وەریبگرە

گڕینی ئایفۆن 7 لای زۆر کەس ڕەنگە زۆر زەحمەت بێت ئەویش لەبەر گرانی نرخەکەی و زۆرێک لە گەنجانیش خەون بەوەوە دەبینن کە ئایفۆن 7 بەدەستیانەوە بێت.

لە یەکێک لە سەیرترین دیاردەکاندا کۆگایەکی فرۆشتنی مۆبایل و ئامێری ئەلیکترۆنی  لە ئۆکرانیا رایگەیاندوە هەرکەسێک ناوی خۆی بگۆڕێت لەسەر پاسەپۆرتەکەی بۆ ئایفۆن و پاشناوەکەی بکاتە ژمارە 7 ئەوە ئایفۆن 7 ێکی وەکو دیاری پێ دەدەرێت بە کەمتر لە یەک دۆلار.

بەگوێرەی یاساکانی ئۆکرانیا هەر کەسێک تەمەنی لە سەروی 16 ساڵەوە بێت یان 14 ساڵ بێت دەبێت رەزامەندی کەس و کارەکەی وەربگیرێت و ناوەکەی دەگۆڕدرێت بۆ ئەم کارەش تێچوونی ناو گۆڕینەکە تەنیا 2 دۆلاری تێدەچێت.

دوای پێشکەشکردنی داواکاری بۆ گۆڕینی ناو پێویستە 3 مانگ تا 6 مانگ چاوەڕوان بیت بەڵام بۆ پاسەپۆرت تەنیا پێویستی بە یەک مانگ هەیە.

ئەم ئۆفەرە تەنیا بۆ 5 کەسی یەکەمەکان دەبێت.

Paylas: