TR KU SO
FB X
Magazîn

چۆن ئامێرەکانت لە سیخوڕی دەپارێزی؟

عومەر
Editor
📅 12 Nisan 2018 05:10

چۆن ئامێرەکانت لە سیخوڕی دەپارێزی؟

زۆربەی ئەپڵەکەیشنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە ڕۆژانە بەکاریان دەهێنن وەکو ( وەتسئاپ و فەیسبوک و سناپ چات) مەترسییەکی زۆری هەیە بۆ بەکارهێنەرەکانی بەتایبەتی ئەو کەسانەی کە لە ڕێگای مۆبایلەوە بەکاریان دەهێنن.

رۆژنامەی ”گاردیان“ لە راپۆرتێکا باس لەوە دەکات کە ئەو داتا تایبەتیانەی بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زۆر بەئاسانی دەکەوێتە بەر دەستی هاککەرەکان و ئەو دەوڵەتەتانەی کە بیانەوێ سیخوڕی بەسەر ئەو بەکارهێنەرانەدا بکەن.

بۆ رێگرتن لە سیخوڕی ئامێر و ئەپڵەکەیشنەکان باشتر وایە ئەم رێکارانە بگیرێنە بەر.
- بەکار هێنانی بەرنامەی  دژە ڤایرۆس لە ئینتەرنێت.
- ئەگەر مایکرۆفۆنی دەرەکی بەکار دەهێنیت، لەکاتێکدا ئیشت پێی نییە دوری خەرەوە و ئەگەر بە بەرنامەیەکەوە گرێت داوە باشترە سەیری رێکخستنەوەکەی بکەیت کە تایبەتمەندییەکانت پارێزراوە.
- باشتر وایە کامیرای مۆبایلەکەت - کۆمپیوتەرەکەت بە شتێک داپۆشی کە نەتوانرێ کەس بەکاری بهێنێت لە دژی خۆت.
- ئاگاداری رێکخستنەوەی ئەپڵەکەیشنەکانی نێو مۆبایلەکەت بە بەتایبەتی بڕکەی مایکرۆفۆن لە تویتەر و فەیسبوک و وەتس ئاپ.
- هیچ لینکێکی نەناسراو نابێت بکەیتەوە.
- باشترە هەموو جارێک بەرنامەی مۆبایلەکانتان تازە بکەنەوە واتا (ئاپ دەیت).

Paylas: