Magazîn
چیرۆکی خانمێکی میسری و سەگەکەی
چیرۆکی خانمێکی میسری و سەگەکەی
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا چەند وێنەیەکی خانمێکی میسری و سەگەکەی بڵاو کراوەتەوە کە لە یەکێک لە گەڕەکە کۆنەکانی قاهیرەدا دەژین و خانمە میسریەکە لەسەر شیوە کۆنەکەی جاران سەبەتەکەی بە حەبل خستۆتە خوارەوە و دوکاندەرەکەش شتەکانی بۆ تێ دەکات بەڵام ئەوەی جێگای سەیرە کە سەگێکی گەورە لە تەنیشت ئەو خانمەوە سەیری خوارەوە دەکات وەکو ئەوەی بڵێت (خواردنی خۆتت هێنا ئەی خواردنی من کوا)، ئەم وێنەیە لە لایەن فۆتۆگرافەرێکی لوبنانیەوە پێش 20 ساڵ لەمەوبەر گیراوە و دەڵێ لەبەر خۆشەویستیم بۆ میسر بڵاوم نەکردۆتەوە، ئێستاش دوای بڵاوکردنەوەی لە رێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە خەڵکێکی زۆر دەستخۆشیان لێی کردوەوە و شیری دەکەن.