گرنگترین توانناکانی گەلاکسی ئێس 9 و ئێس 9 پڵاس بزانە
گرنگترین توانناکانی گەلاکسی ئێس 9 و ئێس 9 پڵاس بزانە
لە کۆنگرەی جیهانی نمایشی مۆبایلە زیرەکەکان کە لە شاری بەرشەلۆنەی ئیسپانی نمایشکرا دوێنی کۆمپانیای سامسۆنگی کۆری تازەترین دوو جۆری مۆبایلی خۆی نمایشکرد کە ئەویش گەلاکسی ئێس 9 و ئێس 9 پڵاس بوو، با بزانین جیاوزاییەکانی ئەم مۆبایلانە چین.
کۆمپانیای سامسۆنگ دەڵێ توانای کامیراکەی بە ڕێژەی 60% باشترە لە ڕۆشنای کەم بەرامبەر گەلاکسی ئێس 8.
هاوێنەی لێنزەکەی زیاتر دەکرێتەوە و ڕۆشنایی زیاتر وەردەگرێت لە چاو کامیراکانی تردا.
هەروەها لە کاتی تۆمارکردنی ڤیدیۆدا بە شێوەی (سلۆ) زۆر پرۆفیشناڵانە ریکۆرد دەکات و بەراورد بە ئامێرەکانی تر 4 جاز زیاتر خاوی دەکاتەوە.
وەکو مۆبایلە تازەکەی ئەپڵ دەتوانرێت شکلی کارتۆنی بخەیتە سەر جوڵەی شێوەی خۆت لەکاتی تۆمارکردنی ڤیدیۆدا و بە گوێرەی جولەکانی خۆت دەجوڵێتەوە.
هەروەها دەتوانێت شێوەی دەموچاوت بکێشێت و شکلێکی تازەی پێ بدات لە شێوەی خۆت بە کاریکاتیری یان بەشێوەی کارتۆنی.
سامسۆنگ هەڵساوە بە هەماهەنگی لەگەڵ گوگڵ دا بە دانانی تەرجەمە لەسەر کامیراکەی بە شێویەکی خێرا، بۆ نمونە کاتێک رووی کامیراکە دەکەیت لە نوسینێک یەکسەی بۆ تەرجەمە دەکات بەو زمانەی کە خۆت دەتەوێت.
دیارە شێوەی سەماعەکانی شێوە کلاسیکیەکانی هاوشێوەکانی ترە گۆڕانکاریەکی ئەوتۆی نەکردووە
چاوەڕوان دەکرێت گەلاکسی ئێس 9 و ئێس 9 پڵاس لە 2/ مانگی 3 بکەوێتە بازاڕەکانەوە و لە 16 هەمان مانگ دەست بە فرۆشتنی دەکرێت