TR KU SO
FB X
Tendrûstî

بۆ خانمان.. هەڵە باوەکانی قژ شوشتن

📅 17 Şubat 2018 19:53

  هەڵە باوەکانی قژ شوشتن لە لایەن خانمان

هه‌ندێک هه‌ڵه‌ی باو هەیە له‌ کاتی شتنی قژدا پەیڕەوی دەکرێت، بەڵام بەبێ ئەوەی لە زیانەکانی ئاگاداربیت بەردەوام دووبارەی دەکەیتەوە.

① داهێنانی قژ لە کاتی شتنیدا، دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ، چونکە لەو کاتەدا قژ لاواز دەبێت، بۆیە ئەگەر قژت پێوستی بە شتن بوو، واباشترە پێش شتن دایبێنیت.

②بەکار هێنانی بڕێکی زۆر لە شامپۆ کە دەبێتە هۆی لە ناوبردنی زەیتی سروشتی و لاواز بوونی قژ.

③ تەڕ نەکردنی قژ پێش شتنی بە شامپۆ هەڵەیە، چونکە دەبێتە هۆی پاک نەبوونەوەی قژ بە تەواوەتی.

④ڕشتنی شامپۆ لە یەک بەشی سەردا، دەبێتە ‌هۆی وشک بوونەوەی ئه‌و بەشە، باشترە بڵاویبکەیتەوە بەسەر هەموو بەشەکانی سەردا.

⑤ بەکار هێنانی ئاوی گەرم دەبێتە هۆی لاواز بوونی قژ.

⑥ بەکارنەهێنانی بەلسەم یان حه‌مام زه‌یت، دەبێتە هۆی وشک بونەوەی قژ و زیانی هەیە.

⑦یەکێکی دیکە لە هەڵە باوەکان شتنی قژ زیاتر لە دوو یان سێجار لە هەفتەیەکدا.

Paylas: