Tendrûstî
فلچەی ددان دەتوانێ هڵگری دەیان جۆر ڤایرۆس بێت
پەیامی کورد … فلچەی ددان دەتوانێ هڵگری دەیان جۆر ڤایرۆس بێت
دوای ئەوەی تووشی کۆرۆنا بووی دەبێ هەندێک ڕینمایی لەبەرچاو بگری، یەک لەوانە گۆڕینی فلچەی ددانەکانە.
پزیشکان و پسپۆڕانی ئەمریکی جەخت دەکەنەوە، فڵچەی ددان یەکێکە لە کانگاکانی بەکتریا و ڤایرۆسەکان و بەکترییاکان لەوێ گەشە دەکەن و دەمێننەوە. بۆیە دوای چاکبوونەوە لە نەخۆشیی کۆرۆنا، پێویستە فڵچەی ددان فڕێ بدرێ.
فڵچەی ددانی ئەو کەسەی تووشی نەخۆشیی covid-19 بووە، هەڵگری ژمارەیەکی زۆر ڤایرۆسە، کە بۆ ماوەیەکی زۆریش بە زیندوویی دەمێننەوە و رەنگە ببێتە هۆی مەترسی بۆ ئەندامانی خێزانەکەی، بۆیە دوای چاکبوونەوە له نەخۆشیی کۆرۆنا، بۆ شوشتنی ددانەکانت، فڵچەیەکی تازە بەکار بهێنە.