TR KU SO
FB X
Tendrûstî

خواردنەوە کهولییەکان تەمەن کورت دەکاتەوە

عومەر
Editor
📅 20 Nisan 2018 21:20

خواردنەوە کهولییەکان تەمەن کورت دەکاتەوە

لە لێکۆڵینەوەیەکی تازەدا دەرکەوتووە کە خواردنەوە کهولییەکان زیانێکی زۆری هەیە تەمەنیش کەمتر دەکاتەوە.

زانکان لە ئەمەریکا لێکۆڵینەوەیان لەسەر 19 وڵات و بە بەشداری 600 هەزار کەس، بۆیان دەرکەوتوە لە کاریگەری خواردنەوە کهولییەکان کاریگەری لەسەر تەمەنی مرۆڤ هەیە و تەمەنیش کورتر دەکاتەوە.

لەسەرەتای لێکۆڵینەوەکاندا هیچ کەسێک لەوانەی کە توێژیەوەکەیان لەسەر کردووە هیچ جۆرە نەخۆشیەکیان نەبووە و تەندروستییان زۆر باش بووە،  بەڵام دوای تێپەڕبوونی کات لە نێو لێکۆڵینەوەکاندا زیاتر لە 40 هەزار کەس لەوانە ژیانیان لە دەست داوە و مردون وە 39 هەزار کەسیشیان توشی نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکانی دڵ بوونە.

توێژینەوەکە دەڵێت ئەگەر بڕێکی کەمیش لە خواردنە کهولییەکان بخورێتەوە ئەوە کاریگەری خراپی هەیە بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ و ڕێژەی تەمەنیش کەمتر دەکاتەوە.

Paylas: