Tendrûstî
لەم رەمەزانەدا 10 کیلۆ کێشت دابەزێنە
لەم رەمەزانەدا 10 کیلۆ کێشت دابەزێنە
دەتوانی لەم رەمەزانەدا بە بەرنامەیەکی سادەی خواردنەوە نزیکەی 10 کیلۆ گرام کێشت دابەزێنیت و بەبێ ئەوەی توشی گرفتی تەندروستیش ببیت.
پزییشکەکانیش هاوڕان کە لە مانگی رەمەزاندا باشترین کاتە بۆ دابەزاندنی کێش لە کاتەکانی تر.
بەرنامەکەش بەم شێوەیەیە:
- لە دوای بانگی مەغریب تاکو پێش بانگی بەیانیان 5 بۆ 6 جار شت بخۆ بۆ نمونە جارێک 2 گێزەر بخۆ و جارێک سێو پاشان سەوزەوات بە هەموو جۆرەکانیەوە و هەروەها پارچەیەک مریشک یان گۆشتی سور بەڵام بێ چەوری یان ماسی و پاشانیش ماست و خورما.
دەتوانی لەگەڵ ئەم بەرنامە خۆراکیە 3 خورما بخوێت بەڵام هەر جارەو یەک خورما لە ماوی 3 سەعاتدا.
باشترین خواردنەوە کە کێشت پێی دابەزێت ئاوی زەنجەبیلە بەڵام بەبێ هیچ شتێکی تر و باشترین و ئاسانترین رێگەیە بۆ دابەزینی 10 کیلۆ لەم رەمەزانەدا.