TR KU SO
FB X
Tendrûstî

چەند ڕووەکێکی ئەفریقی بۆ چارەسەریی کۆرۆنا تاقی دەکرێنەوە

Navas Jan
Admin
📅 20 Eylül 2020 20:26

پەیامی کورد ... چەند ڕووەکێکی ئەفریقی بۆ چارەسەریی کۆرۆنا تاقی دەکرێنەوە

 

رێكخراوی تەندروستیی جیهانی پرۆتۆكۆڵێك پەسەند دەكات بۆ تاقیكردنەوەی ژمارەیەك دەرمانی گیایی ئەفریقی بۆ چارەسەركردنی كۆرۆنا و نەخۆشییە گوازراوەكان.

 

رێكخراوی تەندروستی جیهانی لەگەڵ دوو كۆمپانیای ئەفریقی پرۆتۆكۆڵێكی پەسەندكرد، بۆ ئەوەی تاقیكردنەوەی قۆناغی سێیەم لەسەر دەرمانە گیاییەكان بكرێت و ئەنجومەنێكیش بۆ كۆكردنەوەی زانیارییەكان پێكبهێندرێت.

 

بەگوێرەی زانیارییەكان، قۆناغی سێیەمی تاقیكردنەوەكان لەسەر سێ هەزار كەس دەكرێت و ئامانجیش لێی، زانینی كاریگەرییەكانی دەرمانەكەیە لەسەر كەسی تووشبوو بە كۆرۆنا.

Paylas: