ئەو خۆراکانەی ئاستی بینینی چاو بەهێز دەکەن
ئەو خۆراکانەی ئاستی بینینی چاو بەهێز دەکەن
چاو یەکێکە لە سەرەکیترین بەشەکانی لەشی مرۆڤ و گرنگیەکی زۆری هەیە، هەر بۆیە پێویستە مرۆڤ پارێزگاری لێ بکات ئەو خواردنانە بخوات کە بۆ چاو بەسوودە.
ئەو خۆراکانەی کە ئاستی بینی چاو بەهێز دەکەن و لەڕووی تەندروستیەوە بەسووودن کامانەن:
گوێزەر
ئاشکرایە کە گوێزەر یان هەر میوەیەک کە ڕەنگی پرتەقاڵی بێت یارمەتی بەرزکردنەوەی توانای بینین و پاراستنی چاو دەدات، ئەوەی جێگەی سەرنج و پرسیارە بۆچی میوە ڕەنگ پرتەقاڵییەکان بەسوودن بۆ چاو؟
چونکە ئەم میوانە دەوڵەمەندن بە ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین A، ئەم ڤیتامینەش یارمەتی تۆری چاو و بەشە گرنگەکانی چاو دەدات کە بە ئاسانی و چالاکانە کرداری بینین ئەنجامبدەن، بەڵام تەنها بوونی ڤیتامین A لە پێکهاتە خۆراکییەکانی ڕۆژانەماندا بەس نییە بۆ بوونی چاوێکی تەندروست.
سەوزە گەڵادارەکان
بە گشتی سەوزەکانی وەک کەلەرم و بروکلی و قەرنابیت دەوڵەمەندن بە ماددەی ئەنتی ئۆکستنس، کە یارمەتیدەرێکی باشن بۆ ڕێگرتن لە لێڵ بوونی چاو و چارەسەرکردنی.
هێلکە
زەردێنەی هێلکە سەرچاوەی سەرەکی ماددەکانی (zeaxanthin)ە لەگەڵ ماددەی زینک یاخوود تووتیا، ئەمەش یارمەتی چارەسەرکردنی لێڵی چاو و ئەو کێشانە دەدات کە لەکاتی بینیندا دێنە بەردەم چاو هاوکا ئاستی بینین تێکدەدات و دەبێتە هۆکاری هاتنی ئاوی سپی چاو.
میوە ترشەکان و شاتوو
ئەم میوانە یەکێکن لە سەرچاوە باشەکانی ڤیتامین و دەوڵەمەندن بە ڤیتامین C، هەربۆیە خواردنی میوەش یارمەتیدەرێکی باشە بۆ ڕێگرتن لە کێشەی لێڵ بوونی چاو و هاتنی ئاوی سپی چاو.
بادام
بادام دەوڵەمەندە بە ڤیتامین E، لێکۆڵینەوە نوێیەکان ئەوە نیشان دەدەن کە خواردنی مشتێک بادام ڕۆژانە، کێشەی کەمی ڤیتامین E چارەسەر دەکات .
ماسی
ماسی سەرچاوەی سەرەکەی ئۆمیگا3، بەتایبەتی جۆرەکانی وەک توونا، سەلەمون ماککێراڵ، ئەنچۆفیس، تراوت، تۆڕەی چاویش بڕێکی باش ئۆمێگا3 لە پێکهاتنیدا هەیە، کەمیشی دەبێتە هۆی وشکبوونی چاو.